٢٢ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٢:١٩
حکومەتی عێراق 56 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ تەرخان دەکات

56 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمه‌رگه‌

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش لە په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق 56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سەر ته‌رخان كرد.

ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش لە په‌رله‌مانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "له‌ كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاردراوە به‌ دابینكردنی 68 ملیار دینار کە دەکاتە نزیكه‌ی 56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار، له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ پێشمه‌رگه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كان وتویانە، "رێكخراوی داعش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا بوونیان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هاریكاری نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و پێشمه‌رگه‌ گرنگه‌".